بەندکراوێک لە بەندیخانەی بروجێرد لەسێدارە درا

هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٦:٤٣

 

هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ”کەرەم سدقی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری بروجێرد جێبەجێ کراوە.

کەرەم سدقی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ وە حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی بروجێرد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە