بەندکراوێک لە بەندیخانەی میاندواو لە سێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێک کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێک کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٠ی مارسی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو بە ناوی نیزامعەلی میرزایی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نیزامعەلی میرزایی ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەم هاووڵاتییە کە خەڵکی میانداو بووە، خێزاندار و باوکی منداڵێکیش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە