بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوندیی ئورمیە خۆی کوشت

هەنگاو:هاووڵاتییەکی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی دژایەتی داواکاریەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٢٨

 

هەنگاو:هاووڵاتییەکی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی دژایەتی داواکاریەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە(١٨ڕەزبەری ٢٠١٨/ ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد ئاهووپا” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئورمیە، لە حەمامی بەندی ١٥ بەندیخانەی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

محەممەد ئاهووپا، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دژایەتی بەپرسانی بەندیخانە لە بەرابەر  پێنەدانیمافی مەرەخەسی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

ناوبارو بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە کە ماوەی ٦ ساڵە لە بەندیخانەکانی زەنجان و ئورمیە بەند کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە