بەندکراوێکی سیاسی تەمەن ٥٧ ساڵ لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە

هەنگاو: بەندکراویێی سیاسی کورد زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکانی پاوە و کرماشان دەستبەسەرە، بە هۆی پیری و نەخۆشی،

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:١٢

 

هەنگاو: بەندکراویێی سیاسی کورد زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەکانی پاوە و کرماشان دەستبەسەرە، بە هۆی پیری و نەخۆشی، تەندروستی لە مەترسیدایە و بەرپرسانی بەندیخانە لە مافی خزمەتگوزارییە دەرمانیەکان بێبەشیان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی نۆریاو سەر بە شاری پاوە لە پارێزگایی کرماشان بە ناوی “نەبی محەمەدی” لە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٦ (٢٠١٦)ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لەوکاتەوە بەند کراوە.

نەبی محەمەدی تەەن ٥٧ ساڵ و باوکی ٥ منداڵە کە لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٦ لە لایەن دادگایی شۆڕشی شاری پاوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی محەمەدی ئەم هاووڵاتیە تا ٦ مانگ دوایی بەندکرانی مافی دیتنی بنەماڵەی پێنەدراوە و ئێستاش تەنیا ژن  ومنداڵەکانی دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ بکەن و تەنانەت ئیزن نادەن خۆشک و براکانیشی بیبینن.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە نەبی محەمەدی بەهۆی پیری و نەخۆشی شەکرە و زەخت، دوو جار تووشی جەڵتە بووە و بەرپرسانی بەندیخانە لە مافی خزمەتگوزاییە دەرمانیەکان بێبەشیان کردووە.

باری تەندروستی ئەو بەندکراوە سیاسیە ناجێگیر و لە مەترسیدایە و بەرپرسانی بەندیخانەی دیزڵئاوا لە مافی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی بەندیخانەی بە مەبستی چارەسەریی پزیشكی بێبەشیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە