بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی نەغەدە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیل دوور خرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە ماوەیەک پێش ئێستا بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ.

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە ماوەیەک پێش ئێستا بە تۆمەتی چالاکی سیاسی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ بەندخانەی ناوەندیی ئەردەبیل دوور خرایەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، حەسەن گەڵوانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی نەغەدە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل دوور خرایەوە.

حەسەن گەڵوانی، ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) هوڕێ لەگەڵ واحید بێهبەهانی خەلکی پیرانشار لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سەپێندراوە، واحید بێبەهانی کوڕی مستەفا و خەڵکی پیرانشار حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی قەزوێن و حەسەن گەڵوانی کوڕێ ئەحمەد و خەڵکی نەغەدە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلیان بۆ بڕاوەتەوە.

واحید و حەسەن ١٤ی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە