بەندکراوێکی سیاسی کورد حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کامیاران حوکمی سێدارە و بەندکراوێکی دیکەش حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:١٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کامیاران حوکمی سێدارە و بەندکراوێکی دیکەش حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “حەیدەر قوربانی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران کە پێشتر حوکمی ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو لەلایەن دادگوستەری شاری سنەوە بۆ حوکمی سێدارە گۆڕدرا.

هەروەها “مەحمود سادقی” ژنبرای حەیدەر قوربانی کە پێشتر حکومی ٤٠ ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەی بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە و ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی رێبەندانی ٢٧١٩(٢٨ی ژانویەی ٢٠٢٠) لە بەندیخانەی شاری سنە بەو دوو بەندکراوە ڕاگەیەندراوە.

هەنگاو: یک زندانی سیاسی اهل کامیاران بە اعدام محکوم و یکی دیگر بە تحمل ٢٥ سال حبس محکوم گردید.

برپایە گزارش رسیدە بە سازمان حقوق بشری هەنگاو، حیدر قربانی زندانی سیاسی اهل کامیاران کە پیشتر بە ١١٨ و ٦ ماه سال حبس محکوم شدە بود، حکمش از سوی دادگستری سنندج بە اعدام تغییر یافتە است.

همچنین ”محمود صادقی“ برادر زن حیدر قربانی کە پیشتر بە تحمل ٤٠ سال و ٦ ماه حبس محکوم شدە بودش، حکمش بە ٢٥ سال حبس کاهش یافتە است.

این حکم امروز سەشنبە ٨ بهمن ٩٨ (٢٨ ژانویە ٢٠٢) در زندان مرکزی سنندج بە این دو زندانی سیاسی ابلاغ شدە است.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەزبەڕی ٢٧١٩ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لقی یەکی دادگای تاوانەکانی پارێزگای سنە، ئەو دوو هاووڵاتییەی بە ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٤٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کردبوو.

حەیدەر قوربانی  بە چەند تۆمەتی جیاواز حوکمی ١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی سێ ئەندامی سپا بە ناوەکانی (محەمەد شاهۆ کەریمیان، جەبار ئیبراهیمی و سدیق ئەمین) سێ حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

حەیدەر قوربانی بە تۆمەتی کڕین و بەکارهێنانی دوو ئۆتۆمبێلی دزراوی جۆری پژۆ ٤٠٥ دوو حوکمی ٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی  بە سەردا سەپاوە.

دوو حوکمی بەندکرانی ١٥ مانگی بە تۆمەتی بەکارهێنانی دوو پلاکی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو دوو پژۆیە.

سەپاندنی حوکمی ٦ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕفاندنی محەمەد ساڵح سابری.

سێ حوکمی ٤ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی هەوڵدان و هاوکاری سێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە ناوەکانی (کەماڵ قوبادی، سەعدی محمەدی و سەلاح ڕەحمانی) بۆ دەربازبوون.

مەحموود سادقی ژن برای حەیدەر کە یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەم کەیسەیە، بە چەند تۆمەتی جیا سەرجەم حوکمی ٤٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی بەسەردا سەپاوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی (محەمەد شاهۆ کەریمیان) سێ حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بە تۆمەتی کڕین و بەکارهێنانی دوو ئۆتۆمبێلی دزراوی جۆری پژۆ ٤٠٥ دوو حوکمی ٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی  بە سەردا سەپاوە.

دوو حوکمی بەندکرانی ١٥ مانگی بە تۆمەتی بەکارهێنانی دوو پلاکی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو دوو پژۆیە.

حەیدەر قوربانی و مەحموود سادقی کە خەڵکی گوندی بزوەش سەر بە شاری کامیارانن ٣ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیراون.

حکوومەتی ئێران دوو ساڵ پێش لە یەکێک لە کاناڵەکانی خۆی بە ناوی (پرێس تی وی) کە کاناڵێکی ئینگلیزی زمانە، فیلمێکی لە دانپێدانانی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد بلاو کردەوە.

بە وتەی نزیکانی ناوبراو، حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە، ناچار بەو دانپێدانانە بووە و ناچار کراوە کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران وە ئەستۆی خۆی بگرێت.

لەو فیلمە ٢٠ خولەکیەدا، تۆمەتبار لە پێش بنەماڵەی ئەو کوژراوانە کە سەر بە حکومەتی ئێرانن، دانێشتووە و دان بە کوشتنیان دەنێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە