بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرابو

١١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئیران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان بە ناوی "حوسێن خەیری" تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

شەریفزادە پارێزەری حوسێن خەیری لەم پەیوەندیەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە:" ناوبراو بە تۆمەتی موحاریبە لە رێگەی لەناوبردنی ماڵ و حاڵی خەڵک بە مەبەستی دژایەتی نیزام لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری سال ٢٧١٩ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، ئەو کەسەی کە من پارێزەی ئەوم و ئەو تۆمەتە و هەروەها دیوارنووسی خراوەتە پاڵ مافی سێدارە نیە".

حوسێن خەیری خەڵکی شارۆچکەی نوورئاوای پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی شاری کرماشانە کە پووشپەڕی ٢٧٢٠ (جولای ٢٠٠٢٠)  لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تارانەوە دەستبەسەر و تا ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بەندکراوە.

شایانی باسە، ٧ کەسی دیکە کە لەم دۆسیەدا تۆمەتبارن کە هەموویان سەرجەم ٣٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و لەو نێوەدا تەنیا حوسێن خەیری بە تۆمەتی موحاربە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە