بەندکراوێکی سیاسی کورد ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوی بەندیخانەی ئورمیە کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەد

١٨ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٢:٠٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەدروستی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٧ی ژوئنەی ٢٠١٩)، جەواد ئەحمەدی ، بەندکراوی سیاسی کورد بە هۆی ئێش و ئازاری گورچیلە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

جەواد ئەحمەدی پاییزی ٢٧١٥ (٢٠١٥) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئە وحوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسیە لە کاتی دەستبەسەر کرانەوە هەتا ئێستا لە مافی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە