بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانە ئازاد بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد دوای تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد بوو.

٢١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٣٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبیی خەڵکی مەهاباد دوای تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٧ / ١٠ی ژانویەی ٢٠١٨)، کازم دەروێشی، بەندکراوی مەزهەبی کورد کە لە بەندی ١٢ی بەندیخانەی دەریای ئورمیە ڕاگیرابوو، دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

کازم دەروێشی خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕیبەندانی ٢٧١٥ (٢٠١٥) دەستبەسەر و بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە دواتر کە لایەن لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە