بەندکراوێکی ژن لە بەندیخانەی ئورمیە مەترسیی سێدارەی لە سەرە

ژنێکی بەندکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەحەر مورادی تەمەن ٢٧ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا س

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٩:٤٩


هەنگاو: دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

ژنێکی بەندکراوی خەڵکی بۆکان بە ناوی سەحەر مورادی تەمەن ٢٧ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە، مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لەسەرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە سەحەر مورادی بەندکراوی خەڵکی بۆکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە سزاکەی بە زوویی لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ دەکرێت.

سەحەر مورادی خەڵکی بۆکان شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە