بەندکراوێکی کرماشانی لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە ٩ ساڵ پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٠٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە ٩ ساڵ پێش لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکوومەتی “میزان”، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە ٩ ساڵ پێش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە رزگاری بووە.

هەرچەند ناسنامەی ئەو بەندکراوە ڕانەگەیندراوە، بەڵام ناوبراو ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی هاووڵاتییەکی دیکەی کوشتبوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

تەجەری، سەرۆکی شوورای چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کرماشان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی کوژراوەکە بە هێ هیچ مەرجێک ڕەزامەندییان نیشان داوە و بکوژەکەش دوای ٩ ساڵ ئازاد بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە