بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز ڕاگیراوە، بە هۆکارێکی ناڕوون گیانی لە دەست دا.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٥٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز ڕاگیراوە، بە هۆکارێکی ناڕوون گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لەبەندیخانەی ناوەندیی تەورێز ڕاگیرابوو، گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو بەندکراووە کوردە ”عەلی عەباسی“ تەمەن ٥٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە کە ماوەی سێ ساڵە لە بەندیخانەی تەوڕێز ڕاگیراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی گیان لە دەست دانی عەلی عەباسی ئاشکرا نەبووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی جوار ماوەی ڕابردوودا ١٦ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە مردنی بەشێکیان گوماناوی بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە