بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:١٠

 

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاگۆستی  ٢٠١٨)، بەندکراویکی کورد بە ناسنامەی ئیقباڵ خوسرەوەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئیقباڵ خوسرەوەی تەمەن ٣٦ ساڵ و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی خۆکوشطنی ئەو بەندکراوە کوردە کە لە بەندی ٦ی بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو، نەزانراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو. لەماوەی مانگی گەلاویژی ئەمساڵدا ٦ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە