بەندکراوێکی کورد لە سێدارە ڕزگاری بوو + وێنە

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندر.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:١٨

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە رزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو“، بە هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی و ڕێش سپییەکانی شاری شنۆ و گوندی حەسەن نووران، دواجار حەمید مەنافی کوڕی دەروێش دوای ڕەزامەندی و لێخۆشبونی بنەماڵەی کوژراو، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

حەمید مەنافی سێ ساڵ بەر لە ئێستا هاووڵاتییەکی خەڵکی حەسەن نورانی بە ناوی کەماڵ حەمزەزادە کوڕی خالید کوشتبوو.

ناوبراو دوای کوشتنی کەماڵ دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و لەماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە