بەندیخانەی سنە؛ چوار بەندکراو کە یەکیان ژنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، لانی کەم ٤ بەندکراو کە سزای سێدارەیان بە سەر دا سەپاوە بە ناوەکانی سوهەیلا عابدی، هیوا ئەحمەدی، عەبدوڵڵا ڕەحیمی و پەیام

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٨:٥٠


هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، لانی کەم ٤ بەندکراو کە سزای سێدارەیان بە سەر دا سەپاوە بە ناوەکانی سوهەیلا عابدی، هیوا ئەحمەدی، عەبدوڵڵا ڕەحیمی و پەیام یەزدانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٦ی جولای ٢٠٢٢)، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراون.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە بەندیخانەی سنەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەم چوار هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بنەماڵەی کوژراوەکە ڕازی بووە لە بەرامبەر پێ بژاردنی بڕی ٤ ملیار تمەن بۆ هەر کامەیان لێیان خۆش بێت و ئەگەر ئەو بڕە پارەیە جێبەجێ بکەن ئەوە سزاکەیان جێبەجێ ناکرێت.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە یازدە بەندکراو کە یەکێکیان بە ناوی فەرانەک بەهشتی ژنە هەر ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە