بەندیخانەی ئورمیە؛ سزای سێدارەی بەندکراوێک جێبەجێ کرا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە بەن.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٢:٥٤

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٤ی مارسی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ئیبراهیم نەسیرخا تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئیبراهیم نەسیرخا ساڵی ٢٧١٩ (٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی «بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان» سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندکراوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لانی کەم دوو جار برابووە پێی سێدارە و جێبەجێ کردنی سزاکەی لە دوا ساتەکاندا دواخرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە