تاهیر خورشیدی، بەندکراوی سیاسی کورد ئێرانی بەجێهێشت

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان ڕاگیرابوو، دوای وەرگرتنی مافی مرەخەسی و لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچا.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٣:٥٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان ڕاگیرابوو، دوای وەرگرتنی مافی مرەخەسی و لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار بە بەجێهشتنی زێدی خۆی بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، تاهیر خورشیدی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندی کرمان ڕاگیرابوو، دوای ئەوەی مافی مرەخەسی پێ دراوە، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ئێرانی بەجێ هێشتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، تاهیر خورشیدی ئێستا لە یەکێک لە ولاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.

تاهیر خورشیدی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٧ (٣١ی مەی ٢٠١٧)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییەک کوردە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (٥ی دێسامبری ٢٠١٨) لە کەیسێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمیر پەیغامی و فارۆق شاروێرانی لە لایەن دادگای سەربازیی شاری ئورمیە بە  تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی بەندکران و دوورخران بۆ بەندیخانەی کرمانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی ئەو حوکمە تاهیر خورشیدی حوکمی ٧ ساڵ بەندکران و ئەمیر پەیغامی و فارۆق شاروێرانی هەر کامەیان حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

فارۆق شاروێرانی و تاهیر خورشیدی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ (٢٢ی ژانویەی ٢٠١٩) لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە