تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات دوای هێرشی ئاسمانی ئەمڕۆ

هەنگاو: دوای ئەوەیکە نیمەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەیەکی شەڕکەری سپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تۆپخانەکانی سپای پاسداران.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:٠٧

 

هەنگاو: دوای ئەوەیکە نیمەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەیەکی شەڕکەری سپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تۆپخانەکانی سپای پاسداران، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بنکەکانی ئەو حیزبەیان تۆپباران کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای نیمەڕۆی ئەمڕۆ  یەکشەممە (٨ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٣٠ی سیپتامبری ٢٠١٨)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران، بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە بەرزاییەکانی هەڵگورد، کیکان بەربەزین و سەقەر تۆپباران کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێرای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی وت، ناوچەی دوڵ خەڵ لە کوێستانی کیکان سەربە ناوچەت چۆمان، بە تووندی تۆپباران دەکرێت.

فەرماندەیی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاو کرنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە هیچ زیانێکی گیانیان نیە و پێشمەرگەکانیان سڵامەتن، بەڵام لە کاتی هێرشی ئاسمان لە ڕێگەی فرۆکە، پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە