جەعفەر مشکینی مسرکانلوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی ماکۆ ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٧ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢١:٢٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ماکۆ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەعفەر مشکینی مسرکانلوو بەندکراوی سیاسی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ماکۆ دوای تێپەڕاندنی ٢٠ مانگ لە سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کرا.

جەعفەر مشکینی مسرکانلوو ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) لە شاری ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ماکۆ گوازرایەوە.

ناوبراو بەهاری ٢٧٢٠ (٢٠٢٠) لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆی بەبێ بەشداریی خۆی سزای ٢١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی سزاکە جەعفەر مشکینی مسرکانلوو بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ١٥ ساڵ بەندکران، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) سزای ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە دوای تانەدان لەو بڕیارە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

جەعفەر مشکینی مسرکانلوو لەو کاتەی کە دەستبەسەر کرابوو هەتا ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٨ی سێپتامبری ٢٠٢١) لە هەبوونی مافی مرەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە