جەلال قادری زادە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

جەلال قادری زادە هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک پێش سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢١:٢١


هەنگاو: چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

جەلال قادری زادە هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ماوەیەک پێش سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە پێشتر هەنگاو بڵاوی کردبووەوە، جەلال قادری زادە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و دوای سێ حەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جەلال قادری زادە دواجار سەرەتای خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر» ڕەزایی «بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەم سزایە دواتر و دوای ئەوەی ناوبراو ملکەچی بڕیاری دادوەر بوو بۆ ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران کەم کرایەوە و ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیەتی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە