پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سەرجەم سزای ١٣ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٠:١٧

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان ئەسەدی، فەرهاد مەعرووفی، عوبەید ئەنوەری، ڕێبوار چارەکداری و جەلال قادرزادە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی سەرجەم سزای ١٣ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەم سزا کە ڕۆژی شەمە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٦ی مارسی ٢٠٢٢) بە شێوەی فەرمی بەو هاووڵاتییانە ڕاگەیەندراوە، ڕەحمان ئەسەدی سزای ٤ ساڵ، فەرهاد مەعرووفی سزای ٣ ساڵ، جەلال قادرزادە سزای ٣ساڵ، عوبەید ئەنەوەری سزای ٢ ساڵ و ڕێبوار چارەکداری سزای ١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕەحمان ئەسەدی، عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، جەلال قادرزادە خەڵکی نەڵۆس و ڕێبوار چارەکداری خەڵکی شاری شنۆ کە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون.

ڕەحمان ئەسەدی دوای دوو مانگ لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەر و ئەو ٤ هاووڵاتییەی دیکە دوای سێ هەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە