حوسێن حەسەن خانی بە مەبستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی مەهاباد کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە س

٢٠ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٤٨

 

هەنگاو: مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی مەهاباد کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٠ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد حوسێن حەسەن خانی ئەندامی “مەکتەبی قورئان”یان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

حوسێن حەسەن خانی تەمەن ٦٢ ساڵ کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ وەکوو مامۆستا لە ئیدارەی پەروەردە و بارهنێنانی مەهاباد وانەی وتووەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٢ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو مامۆستا خانەنشینکراوە دواجار مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (فێوریەی ٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە