مامۆستایەکی خانەنشینکراو سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی قورئان لە مەهاباد کە پێشتریش مامۆستای قوتابخانە بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆمار

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٨:٥٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی قورئان لە مەهاباد کە پێشتریش مامۆستای قوتابخانە بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن حەسەن خان،  مامۆستای خانەنشینکراو لە مەهاباد لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

حوسێن حەسەن خانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئیەی ٢٧٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە حوسێن حەسەن خانی تەمەن ٦٠ ساڵ و ماوەی ٣٠ ساڵ مامۆستا و لە قوتابخانەکانی مەهاباد وانەی وتووەتەوە. هەروەها ناوبراو ئەندامی مەکتەبی قورئان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە