حوکمی بەندکرانی بەندکراوێکی سیاسی کورد کەم کرایەوە

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، .

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە کەم کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای پێداچوونەوەی ”ئیقباڵ ئەحمەدپوور“ کوڕی  محەمەد و خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بە سەرۆکایەتی ”ڕوحوڵڵا مەحبووبی“ بەڕێوەچوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا، بە پێی حوکمی دادگای پێداچوونەوە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ئەو بەندکراوە کوردە بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ئیقباڵ ئەحمەدپوور ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان (١٢ی سێپامبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو ئێستا لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە