حوکمی بەندکرانی محەمەد شەریف سالم کەم کرایەوە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

١١ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٥:٣٨

 

هەنگاو: حوکمی بەندکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ”محەمەد شەریف سالم“ خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.

حوکمی دادگای پێداچوونە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

محەمەد شەریف سالم خەڵکی گوندی دزەی مەڕگەوەڕی ئورمیە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ”حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

محەمەد شەریف سالم تەمەن ٤٠ ساڵ، هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە و رۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەر، بۆ بەندی ٢-٣ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە