سەپاندنی حوکمی ٦ ساڵ بەند کران بە سەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەیی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان دەسەردا سەپێندرا.

١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:١٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەیی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان دەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوی “محەممەد شەریف سالم” کوڕی ئیرشاد، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرسی ئورمیە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

محەمەد شەریف سالم تەمەن ٤٠ ساڵ، ماوەیەک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە و رۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەر، بۆ بەندی ٢-٣ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە گوازرایەوە.

لەلایەکی دیکە، جەلال سوورمان خەڵکی ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە، لەلایەن دادگای شۆرشەوە بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

جەلال سورمان ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)،  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە