حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو هەڵوەشایەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو، هەڵوەشایەوە.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:٥١

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی شنۆ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو، هەڵوەشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “فیرووز سلێمانی” و “مێهران شاهی پەروانە”  لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە هەڵوەشاوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە هەتا ئێستا حوکمی نوێ بۆ ئەو دوو کەسە دەرنەچووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوون و هەر دوویان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. مێهران شاهی پەروانە جیا لە حوکمی سێدارە، حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانیشی بە سەردا سەپابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە