حەسیم میرزایی بە بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری جوانڕۆ کە سەرەتای حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:٢٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری جوانڕۆ کە سەرەتای حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.
 
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حەسیم میرزایی، چالاکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنەی دوا پێنج ڕۆژ بەندکران بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.


حەسیم میرزایی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانان (٢٣ی ئاگۆست) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو.


دادگا تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی خستووەتە پاڵ حەسیم میرزایی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە