دەستبەسەرکرانی چالاکی مەدەنی لە جوانرۆ

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٩:٣٨

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانرۆ یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی “حەسیم میرزایی” دەستبەسەرکراوە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران حەسیم میرزایی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
 

دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژ لە دەستبەسەرکانی حەسیم میرزایی و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی چارەنووسی ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە