خوێندکارێک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی نیکا شاکرەمی دەستبەسەر کرا

ڕەزا جوودەکی خوێندکاری خەڵکی خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان لە کاتی ئەسپەردەکردنی تەرمی نیکا شاکەرەمی ئەو کچە ١٧ ساڵەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی تاران دژ بە کو

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٠٩:٠٤


هەنگاو: شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

ڕەزا جوودەکی خوێندکاری خەڵکی خوڕەمئاوا ناوەندی پارێزگای لوڕستان لە کاتی ئەسپەردەکردنی تەرمی نیکا شاکەرەمی ئەو کچە ١٧ ساڵەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی تاران دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی کوژرابوو، دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕەزا جوودەکی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٣ی حۆکتەبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەری بەکار هێنراوە و دواتر ڕفێندراوە.

دوای تێپەڕینی نزیک لە یەک هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم خوێندکارەی زانکۆی کوردستان، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا جوودەکی خوێندکاری بەشی ژەنیاری زانکۆی کوردستان بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە