خوێندکارێکی خەڵکی بانە لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە چارەنووسی نادیارە

سەرەڕای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی نیما سوڵتانی، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی بانە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٨:١٢


هەنگاو: چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

سەرەڕای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی نیما سوڵتانی، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی بانە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی نیما سوڵتانی (ژاکاو) خوێندکاری بەشی پیشە دەستییەکانی زانکۆی هونەری تاران، کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)ەوە دەستبەسەرە، هەتا ئێستا نادیارە.

هەنگاو زانیویەتی، کە ئەم خوێندکارە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان بێ ئەنجام ماوەتەوە و ئەم ناوەندانە لەم بارەوە هیچ هەواڵێکیان بە بنەماڵەی ناوبراو نەداوە.


پێشینەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ئەشکەنجە، وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و ڕفاندنی زۆرەملێی دژبەرانی حکومەت، بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لە دۆخی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکانی ئەم دوایەی ئێران و کوردستان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە