خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سنە بە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەردانی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەی کردبوو، بە .

١٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٩:٠٧

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سنە بە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەردانی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەی کردبوو، بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (١٠ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٣١ی مەی ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”نیما ئازادخا“ کوڕی تاهیر بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ”تامین اجتماعی“ ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵی ئازادخوا لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”نیما ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی ئەنجامی نەشتەرگەری ئاپانتیس سەردانی نەخۆشخانەی تامین اجتماعی کردووە و لەکاتی نەشتەرگەری بە هۆی لێدانی دەرزی لەهۆش بردن کە ڕێژەکەی زۆر بووە چووەتە کۆما و دواتر دڵی ڕاوەستاوە.

ئەو سەرچاوەیەک لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بە هۆی کەنتەرخەمی پزیشکی و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی نیما دواجار ڕۆژی هەینی گیانی لە دەست داوە.

نیما ئازادخا خوێندکاری ڕشتەی کارەبای پیشیی دازنکۆی سەمای سنە بووە و بنەماڵەیەکی هەژار و دەست کورتی هەبووە و باوکیشی شۆڤێڕی تاکسییە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە