خوێندکارێکی مەریوانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر حوکمی دوو مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٣٤

 

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان کە پێشتر حوکمی دوو مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٧ی مەی ٢٠٢٠)، کەژوان ئازادیان، خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوازرایەوە.

 

کەژوان ئازادیان خەڵکی گوندی یەنگیجە، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (١٨ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاحات دەستبەسەر و دوای پێنج رۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

ناوبراو دواجار ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ دوو مانگ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە