خۆسووتاندنی ژنێکی ٦٠ ساڵە لە ئورمیە و خۆکوشتنی خوێندکارێکی بلیمەت لە سەقز

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئورمیە و تیکاب و هەروەها خوێندکارێکی بلیمەت لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٥٤


هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئورمیە و تیکاب و هەروەها خوێندکارێکی بلیمەت لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی گوندی چۆرش سەر بە ئورمیە بە ناوی ”بەسنا ئەحمەدی“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەسنا ئەحمەدی چەند ڕۆه پێش بە هۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، خوێندکارێکی بلیمەتی خەڵکی سەقز بە ناوی ”مستەفا تەیمووری“ لە خوێندکاری بەشی ئابووری زانکۆی کوردستان بووە، بە هۆی ڕێگری بەرپرسانی زانکۆ لەمەڕ چوونی ناوبراو بۆ بەشداری ناوبراو لە ئۆلەمپیاد و هەروەها دژایەتی داواکاری ناوبراو بۆ گرانتی دەرەوەی وڵات، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوئەن)، ژنێکی لاوی خەڵکی تیکاب بە ناوی ”زارا نامداری“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە. ناوبراو خێزاندار و دایکی منداڵێک بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە