خۆکوشتنی دوو منداڵی خەڵکی کۆیەشت لە ڕۆژێکدا

دوو منداڵی ٩ و ١٢ ساڵەی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی و فەرهاد خودایی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گ

١٧ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢١:٠٢


هەنگاو: دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

دوو منداڵی ٩ و ١٢ ساڵەی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی و فەرهاد خودایی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر محەممەد ئەبولوەفایی تەمەن ٩ ساڵ خۆی هەڵواسیوە و فەرهاد خودایی تەمەن ١٢ ساڵ لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو منداڵە لە بەر دەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانی کەم پێنج منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی کۆیەشت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە