خۆکوشتنی منداڵێکی کار لە مەریوان

هەنگاو: منداڵێکی کار لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەریوان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: منداڵێکی کار لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەریوان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٥ی فێوریەی ٢٠٢٢)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی پارسا نامداری لە شوێنی کارەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا نامداری تەمەن ١٥ ساڵ بووە و لە شوێنی کارەکەی (میکانیکی) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی پارسا نامداری نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە