خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە شنۆ

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئاریا جان گولی شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) خۆی هەڵواس

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢٣:٢٩


هەنگاو: سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئاریا جان گولی شەوی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە لە بەر دەستدا نییە و تەرمی ناوبراو لە ساردخانەی نەخۆشخانەی شنۆ ڕاگیراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٧٢٢ تا ئێستا (٤ مانگ) لانی کەم ٣٠ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ (٢١ کوڕ و ٩ کچ) لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٥ حاڵەت واتە ١٠٠٪ زیادی کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە