خۆکوشتنی مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە لە کامێران + ئامار

مێرمنداڵێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا سادقی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە

٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٨:٥٧


هەنگاو: دووشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢

مێرمنداڵێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا سادقی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەش ١٢ مێرمنداڵ لە سەرەتای هاوینەوە لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سینا سادقی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لەڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە کە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەوڵەکانی کادیری دەرمانی نەخۆشخانە بۆ ڕزگارکردنی بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای هاوینەوە (نزیکەی ٧٠ ڕۆژ) لانی کەم ١٢ منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە