خۆکوشتنی ٢٢٥ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، ٤٥ کەسیان مێرمنداڵ بوون
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆک
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری زۆربەیان کێشەی خێزانی و هەژاری و بێکاری بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ زایینی لانیکەم ٢٢٥ هاووڵاتی (١٠٣ ژن و ١٢٢ پیاو) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤٥ حاڵەتی واتە ٢٠٪ی کۆی حاڵەتەکان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
زیاترین خۆکوشتن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٧٧ حاڵەت بووە و هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانیش کە ١١٤ حاڵەت بووە، کێشەی خێزانی بووە.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم سێ کچ بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆیان کوشتووە و نزیەکی ٧٠٪ی کۆی حاڵەتەکانی خۆکوشتن (١٥٦ حاڵەت) لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٣٦ حاڵەت (١٨ ژن و ١٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٥٦ حاڵەت (٢٤ ژن و ٣٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧٧ حاڵەت (٣٣ ژن و ٤٤ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٥٦ حاڵەت (٢٨ ژن و ٢٨ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١١٤ حاڵەت (٨٠ ژن و ٣٤ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٦٨ حاڵەت (٨ ژن و ٦٠ پیاو)
نادیار: ٢٩ حاڵەت (٧ ژن و ٢٢ پیاو)
کێشەی دەروونی: ١٠ حاڵەت (٥ ژن و ٥ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ٣ حاڵەت (٣ ژن)
خۆکوشتن بە هۆکاری سیاسی لە بەندیخانە: ١ حاڵەت (١ پیاو)
شێوازی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٥٦ حاڵەت (٦١ ژن و ٩٥ پیاو)
خواردنی حەب: ٣٣ حاڵەت (٢١ ژن و ١٢ پیاو)
خۆفڕێدان لە بەرزایی: ١٠ حاڵەت (٧ ژن و ٣ پیاو)
خۆسووتاندن: ١٦ حاڵەت (١٣ ژن و ٣ پیاو)
خۆکوشتن بە چەک: ٨ حاڵەت (١ ژن و ٧ پیاو)
خۆکوشتن بە گاز: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆفڕێدانە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆکوشتنی ٤٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٤٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٢١ کەسیان ژێر ١٥ ساڵ بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٦ کچ و ١٩ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
زیاترین خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٥ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی سنە ١٣ حاڵەت، کرماشان ١١ حاڵەت و ئیلام ٦ حاڵەتی خۆکوشتنی مێرمنداڵان تۆمار کراوە.