خۆکوشتنی ٢٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ٥٢ کەسیان مێرمنداڵ بوون

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری زۆربەیا

١١ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری زۆربەیان کێشەی خێزانی و هەژاری و بێکاری بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم ٢٤٤ هاووڵاتی (١٠٦ ژن و ١٣٨ پیاو) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٥٢ حاڵەتی واتە ٢١.٣٪ی کۆی حاڵەتەکان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

زیاترین خۆکوشتن لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٠٥ حاڵەت بووە و هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانیش کە ١٢٤ حاڵەت بووە، کێشەی خێزانی بووە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم سێ کچ بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ  یان ڕێگری لە شوو کردنخۆیان کوشتووە و نزیەکی ٦٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکانی خۆکوشتن (١٥٥ حاڵەت) لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئیلام: ٢٧ حاڵەت (٨ ژن و ١٩ پیاو)

پارێزگای کرماشان: ٥٠ حاڵەت (٢٠ ژن و ٣٠ پیاو)

پارێزگای سنە: ٦٢ حاڵەت (٢٤ ژن و ٣٨ پیاو)

پارێزگای ئورمیە: ١٠٥ حاڵەت (٥٤ ژن و ٥١ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: ١٢٤ حاڵەت (٧٨ ژن و ٤٦ پیاو)

هەژاری و بێکاری: ٥٣ حاڵەت (٤ ژن و ٤٩ پیاو)

نادیار: ٥٣ حاڵەت (١٣ ژن و ٤٠ پیاو)

کێشەی دەروونی: ٨ حاڵەت (٧ ژن و ١ پیاو)

بەشوودانی زۆرەملێ وڕێگری لە شووکردن یان ژن ھێنان: ٥ حاڵەت (٣ ژن و ٢ پیاو)

ڕێگری لە درێژەدانی خوێندن: ١ حاڵەت (١ ژن)

 

شێوازی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ١٥٥ حاڵەت (٦٥ ژن و ٩٠ پیاو)

خواردنی حەب: ٣٦ حاڵەت (١٥ ژن و ٢٣ پیاو)

خۆفڕێدان لە بەرزایی: ٩ حاڵەت (٤ ژن و ٥ پیاو)

خۆسووتاندن: ٢١ حاڵەت (١٥ ژن و ٦ پیاو)

خۆکوشتن بە چەک: ٢٠ حاڵەت (٦ ژن و ١٤ پیاو)

خۆفڕێدانە ناو ڕووبار: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)

خۆکوشتن بە چەقۆ: ١ حاڵەت (١پیاو)

 

خۆکوشتنی ٥٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ 

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم ٥٢ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ١١ کەسیان ژێر ١٤ ساڵ بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٢٩ کچ و ٢٣ کوڕی ژێر ١٨ ساڵ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاترین خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٢٤ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی سنە ١٥ حاڵەت، کرماشان ١٠ حاڵەت و ئیلام ٣ حاڵەتی خۆکوشتنی مێرمنداڵان تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە