خۆکوشتنی چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان مێرمنداڵە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، سەقز و شاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە محەممەد ئەمین باڵایی خەڵک.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٨:٢٥


هەنگاو: دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، سەقز و شاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە محەممەد ئەمین باڵایی خەڵکی ئیلام تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢)، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەد ئەمین باڵای بە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگەی خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ، حامید حەسەنی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی کەرەج بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی وەفا ئەلیاسی بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە خۆی هەڵواسیوە.

ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردانیش، لاوێکی دیکەی ٣١ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی سەلام ئیبراهیمی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە