خۆکوشتنی چوار کەس کە یەکێکیان کچێکی مێرمنداڵ بووە

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز و سێ کەسی دیکەی خەڵکی شارەکانی بۆکان، کرماشان و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:٤٥


هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز و سێ کەسی دیکەی خەڵکی شارەکانی بۆکان، کرماشان و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئاڵا عەنبەری“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”سەلمان عەسکەری“ بە هۆی هەژاری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەدان (٢ی ژوئەن)، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”وریا کامڕەوا“ بە هۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵواسیوە. وریا ڕۆژێک دوای گیان لە دەست دانی دایکی خۆی کوشتووە.


هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردا (٢٥ی مەی)، کچێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”پەروەر عەلی پوور“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا دوو کچی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شاری سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە