خۆکوشتنی کچێکی قوربانی منداڵ هاوسەری

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی گەنج لە کرماشان بە ناوی سیتا شێخ مورادی تەمەن ١٧ ساڵ، کە قوربانی منداڵ هاوسەرییە و دایکی منداڵێک بووە، بە

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٢١

 

هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی گەنج لە کرماشان بە ناوی سیتا شێخ مورادی تەمەن ١٧ ساڵ، کە قوربانی منداڵ هاوسەرییە و دایکی منداڵێک بووە، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هاتووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سیتا شێخ مورادی دانیشتووی گەرەکی «دەرە درێژ» ی کرماشان بووە کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کحولی بە جەستەی خۆیدا پرژاندووە و دواتر گڕی لە خۆی بەرداوە کە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە و سووتانی ٩٥ لەسەدی جەستەی، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شێخ مورادی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، سیتا شێخ مورادی لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دراوەتە شوو و دایکی منداڵێکی تەمەن ٤ مانگە بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە