خۆکوشتنی کچێکی قوربانی منداڵ هاوسەری لە سەقز

کچێکی خەڵکی سەقز کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە بە ناوی سروە کەماڵی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١١:٣٤


هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کچێکی خەڵکی سەقز کە قوربانی منداڵ هاوسەری بووە بە ناوی سروە کەماڵی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سروە کەماڵی مانگی ڕابردوو پێچەوانەی ویستی خۆی و لەژێر گوشاری دایک و باوکی ناچار بووە شوو بکات.

تەرمی سروە کەماڵی ڕەوانەی پزیشکی دادی شاری سەقز کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

پرسی منداڵ هاوسەری سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی مەدەنییەوە دژایەتی کراوە و هەروەها دژ بە باری دەروونی و جەستەیی منداڵانە، بەڵام لە ئێراندا شتێکی باوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە