دادستانیی تاران رێگری لە ئازادبوونی چالاکێکی خوێندکاریی کورد دەکات

١٣ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:٢١

 

هەنگاو: دادستانیی تاران بۆ ئازادیی چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵكی کرماشان لە زیندانی ئێڤین، داوای ١٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە دەکات.

بەپێی راپۆرتی مالپەری مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەعید ئیقباڵی چالاکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی کرماشان، سەرەڕای تیپەربوونی ٢ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی‌دا، بەهۆی داوای بارمتەی قورسی دادستانیی تارانەوە هێشتا لە زینداندا ماوەتەوە.

دادستانیی تاران لە بەرمابەر ئازاد کردنی سەعید ئیقباڵی چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی کوردی خەڵکی کرماشاندا کە (١٢ی رێبەندانی ٢٧١٧/ ١ی فیوریەی ٢٠١٨) دەستبەسەر کرا، داوای ١٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە دەکات.

داوای دادستانیی تاران بۆ بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی سەعید ئیقباڵی توانای دابین کردنی ئەو بارتە قورسەیان نیە.

سەعید ئیقباڵی پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا، بۆ زیندانی ئێڤینی تاران گوازرایەوەو هەنووکە ماوەی ٢ مانگە لە بەندی ٢٠٩ی ئەو زیندانە لە دەستبەسەریدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە