دادگای پێداچوونە حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی غەفوور بەرهەمی پەسەند کرد

هەنگاو: حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئورمیەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

١٣ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:١٠

 

هەنگاو: حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئورمیەوە وەک خۆی پەسەند کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی غەفوور بەرهەم خەڵکی گوندی ئەمیراوای شنۆی  وەک خۆی پەسەند کردەوە.

غوفورر بەرهەم مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلوێن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتیە لە مانگی پووشپەری ٢٧١٨ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ٥ ساڵ، بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی نایاسایی” حوکمی ٥ سڵ و بە تۆمەتی “بەزاندنی سنوور” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی بەرهەم لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە ناوبراو لە هەبوونی پارێزەر بێ بەش بووە و بە پشت بەستن بە راپۆرتی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە