شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووی شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١١:٠٩

 

هەنگاو: شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووی شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێبەندانی ٢٧١٧ی بە ناوەکانی (یونێس شەریفی، فەتاح عەلیکورد، شەفیع فەقی زادە، مامەند عەلیکورد، غەفوور بەرهەم و جەعفەر عەلیکورد )بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کراون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ڕایگەیاند کە بۆ ئازادی هەر کام لەو شەش کەسە بڕی ٣٠٠ ملوێن تمەن بارمتە دانراوە.

ئەو شەش هاووڵاتییە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو هاوڕێ لە گەڵ ١٤ کەسی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
پێشتر ئەو ١٤ کەسە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ هەتا ٣٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە