دارا مستەوفی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی خوێندکاری کورد بانگی ئیتلاعات کرا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی خوێدنکاری خەلکی سەقز چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شار

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:٢١

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی خوێدنکاری خەلکی سەقز چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراوە و بەرەوڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، دارا مستەوفی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی خوێندکاری خەڵکی ئەو شارەی بانگ کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەو ڕۆژنامەنووسە کردووە کە ئەگەر جارێکی دیکە لە سەر حیزبە کوردستانییەکان و یان وتاری رخنەگرانە لەسەر پرسەکانی کوردستان بنووسێت، دەستبەسەر دەکەن.

دارا مستەوفی خوێندکاری کۆمەڵناسی زانکۆی کوردستانە و بە وتەی ئەو سەرچاوەیە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، لەماوەی مانگی ڕابردودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و بەرەوڕووی لێپرسینەوە بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە