دوایین زانیاری لەسەر کوشتاری کۆڵبەران لە پیرانشار، حەشدی شەعبی تەقەی کردووە

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە تەقەی هێزە جێگیر کراوەکانی سنووری پیرانشار و شنۆ لەگەڵ سیدەکان و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕێكخراوی مافی مرۆڤ

٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٠:٠٢

 

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە تەقەی هێزە جێگیر کراوەکانی سنووری پیرانشار و شنۆ لەگەڵ سیدەکان و بەدواداچوونی بەردەوام، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوایین زانیاری لەسەر ئاماری قوربانیانی کۆڵبەران و هەروەها ناسنامەی ئەو هیزانەی تەقەیان لێ کردوون، بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٨ی مەی ٢٠١٩) کاروانێکی نزیک ١٥ کەسی کۆڵبەران کە زۆربەیان خەڵکی مەهاباد بوون، لە سنوری سێ چۆمان لە نێوان پیرانشار و شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی خێوەتگە، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەک کە وەک کۆڵبەران باسی لێوە دەکەن حەشدی شەعبی بوون.

پێشتر هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەو دەستڕێژەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوی خالید سەلیمی تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت و ئاکام باردڵ خەڵکی مەهاباد بە سەختی بریندا کراون و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

بەدواداچوونەکان هەنگاو دەریدەخات کە بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەن، دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٤ کۆڵبەریش بریندار کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانەی کە هەموویان خەڵکی مەهابادن  و بریندار بوون بەم شێوەیە ڕاگەیاند، خالید ڕایگان، چیا فاتحی، ناسر مەنیجەیی و سەنعان خوڕەم پەنا.

یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە نەیویستووە ناسنامەی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سەنعان لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و پەراسوویەک و دەستی شکاوە.

ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو هیزانە کە جلی ئاساییان لەبەر بوو، خەڵکی ئیران نەبوون و تەنانەت یەک وشەش بە زمانی فارسی قسەیان نەکردووە و لە مەودایی ٥٠ مەتری ئێمەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە، سەرچاوەکە دەڵێت دوای ئەوە سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران هاتنە شوێنەکە و فارسی قسەیان لەگەڵمان کرد، بۆ ماوەی ٤٠ خولەک ئیزنی گواستنەوەی بریندارەکانیان بە ئێمە نەدا و نەیانهێشت لە سەر ڕێگا بریندارەکان بگوازینەوە و بە ناچاری لە چیاکان و لە کوێرەڕێ بریندارەکانمان گواستوەتەوە.

ئەو هێزانە کە کۆڵبەران لەو باوەڕەدان حەشدی شەعبی بوونە، سەڕەڕایی کوشتن و بریندار کردنی ٦ کۆڵبەر، ٤ سەر ئەسبیان کوشتووە و دەستیان بەسەر ١٦ سەر ئەسبی دیکەشدا گرتووە

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە جێگیر بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنووریەکانی شنۆ کردبوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە