هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی شنۆ جێگیر کران

هەنگاو: هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق کە چەند ڕۆژ پێش لە شاری شنۆ جێگیر کرابوون، بۆ پادگانی بیمزۆرتە کە یەکەیکی تۆپخانەی گەورەی لێیە و لە نزیک .

٦ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٠٠:٠٦

 

هەنگاو: هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق کە چەند ڕۆژ پێش لە شاری شنۆ جێگیر کرابوون، بۆ پادگانی بیمزۆرتە کە یەکەیکی تۆپخانەی گەورەی لێیە و لە نزیک سنوورەکانی شنۆ  هەڵکەوتووە، گوازاونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی حەشدی شەعبی شەوی پێنج شەممە (٥ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٩)،  بۆ پادگانی بمزۆرتە گوازراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو هێزانە لە خوتنگەکانی یەکەی تۆپخانەی بیمزۆرتە جێگیر بوون و پێش لە جێگر بوونی ئەوان، هەموو ئەو ئەندامانەی سپا کە خەڵکی ناوچەکە بوون، لەو شوێنە دوور خراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمش و هاوکات لەگەل جێگر بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بیمزۆرتە، هێزێکی نەناسراوی نوێ بە ئۆتۆبێلی تایبەتەوە لە پادگانی ئەمیرئابادی شنۆ جێگر بوون.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا تۆپخانەی بیمزۆرتە چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لە بەرزاییەکانی کێلەشین و بەربەزین تۆپباران کردووە.

 کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەممە (١ی بانەمەڕەی ٢٧١٩ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، گرووپێکی ٦٠ کەسی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە دوو پاسی زانکۆی ئازادی ئورمیە چوونەتە ناو شاری شنۆ و لە پادگانی ئەمیرئاوا (سەمد بوستانجێ) کە لە گەڕەکی شاکرئاوا هەڵکەوتووە، جێگیر کرابوون.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو  کە ئەگری زۆرە ئەو هێزانە ڕەوانەی سنوورەکانی شنۆ بکرێن و ئەو ئەگەرە هەیە کە ئۆپراسیۆنێک دژ بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران کە بنکە و بارەگاکانیان لە نێوان ڕۆژهەڵاتی و باشووری کوردستان جێگیر کردووە، بەڕێوە ببەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکرات لە ٤ ساڵ پێش و دوو لایەنی کۆمەڵەش لە دوو ساڵ پێشەوە بەشێک لە هێزەکانی خۆیان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە